ڕێکخراوی مای لیانا بۆ ئاسایشی خۆراك و هۆشداری تەندروستی پێکدێت لە (10) ڕەهەندی گرنگ کە لە وێبسایتەکەمان باسی هەموو ڕەهەندەکانمان کردووە بە ووردی بە زمانی کوردی عربی ئینگلیزی کە لە خوارەوە ئامژە پێکراوە
١- پاراستنی ئاژەڵ: لەخۆراکی بۆگەن چونکە دەبێتە هۆی نەخۆشکەوتنیان و لاواز بوون و مردنیان
٢- پاراستنی مرۆڤ لە ئاژەڵە نەخۆشەکان کە بە خۆراکی بۆگەن بەخێودەکرێن و نەخۆشدەکەون و نەخۆشیەکەیان دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە کاتی خواردنی بەرهەمە ئاژەڵییەکان و بەرکەوتنیان لەگەڵ مرۆڤ کە دەبێتە هۆی گواسنەوەی چەندەها نەخۆشی بۆ مرۆڤ و هۆکارێکە بۆ مردن
٣- پاراستنی ژینگە لە پاشماوەی خۆراكی بۆگەن: کە دەبێتە هۆی پیسبونی ئاوی ژێر زەوی بە فڕێدانی زبڵ و خاشاك ڕێژەیەك نیترات لە چۆڕاوی لیەکی پاشماوەکان دروست دەبێت و تێکەڵ بە خاك دەبێت و دەچێتەوە ناو ئاوی ژێر زەوی دەیان نەخۆشی بەدوای خۆیدا دەهێنێت بۆ چەندەها ساڵ
٤- پاراستنی کشتوکاڵ لە پەینە زیانبەخشەکان و نیماتۆدا کە لە ئێستادا بوونی هەیە: کە بەهۆی پیتمۆسی نەخۆش هاوردەی کوردستان دەکرێت و بەکارهێنانی دەرمانە قرکەرەکان کە بۆ قرکردنی مێروولە بەکاردێت، کە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی بەرووبومی کشتوکاڵی کە چەندەها نەخۆشی کوشندە بەدوای خۆیدا دەهێنێت کە ئێستا بوونی هەیە و دەبێتە هۆکاری مردن
٥- پاراستنی کەشو هەوا لە پاشماوەی خۆراکە بەسەرچووەکان لە ئەنجامی سووتانی زبڵخانەکان ڕۆژانە کە دەبێتە هۆکارێکی سەرەکی پیسبوون و گۆڕانی هەوا و بڵاوبوونەوەی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنێکی چڕ و چندەها ماددەی تر کە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی هەوا و کەم بوونەوەی ڕێژەی ئۆکجین کە مرۆڤ تووشی(حساسیە) هەستیاری چاو، تەنگە نەەفەسی، ژێرپەنجەی قوڕگ و سییەکان، وشکبوونی پێست و چەندین نەخۆشی تر
٦- خۆرادنە ئێکسپایەرەکان: پاراستنی مرۆڤ و ئاژەڵ لە خۆراکە ووشککراوەکان و لە قووتونراوەکان کە ماوەیان بەسەرچووە و دەستکاری بەروارەکانیان دەکریت لە لایەن کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان کە دەبێتە هۆی مردنی و نەخۆشکەوتنی چەندین مرۆڤ بێ تاوان
٧- مکیاج و سۆراو جۆرێکە لە خۆراک کە لە رۆنی ئاژەڵ بەرهەم دەهێندرێت کە خانمان رۆژانە بەکاریدەهێنن وبەناراستەوخۆ دەیخۆن لەرێی لێوەوە ، زۆربەی کات لە سەنتەر و ئارایشتگاکان بوونی هەیە بەهۆی ئەوەی هەمان ماددە بەکاردێت بۆ چەندەها کەس و دەستکاری ماوەی بەسەرچوون دەکرێت، کە دەبێتە هۆی چەندەها نەخۆشی گوازراوەکان کە خانمان بێئاگان
٨- هاندان و توێژینەوە: سەبارەت بە مەترسی خۆراک بۆ دەرچوانی بەشی کشتوکاڵ، بەشی ژینگە، دەرچوانی بەشەکانی زانستی فیزیا تاقیگە،پزیشکی مرۆڤ، پزیشکی ڤێتەرنەری وهتد…. ئەنجام دەدرێت بۆ بوژاندنەوە و چاڵاککردنی زانکۆکان بۆ بەرەوپێشوەچونیان بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپ و توێژینەوەی زانستی سەردەمیانە سەبارەت بە ئاسایشی خۆراک
٩- بەگوێرەی ڕەهەندەکانمان بێت: ڕەهەندەکانی کۆمەڵایەتی، ئاسایشی خۆراك و لە هەموویان گرنگتر پاك کردنەوەی ژینگە و پاراستنی کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی بە گشتی دەستەبەر دەکەین
١٠- هۆشیارکردنەوە: هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا بە گشتی و قوتابخانە و زانکۆکان بە تایبەتی سەبارەت بە خواردنەوەی خواردنەوە وزە زیانبەخشەکان و گازییەکان بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر لە کافایین و شەکر کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاو لە جەستە، هەروەها بەکارهێنانی جگەرە و نێرگەلە لەلایەن گەنجانەوە ،کە زۆربەی کات دەبێتە هۆی نەخۆشی و مردنی کتوپڕ کە بە جەڵتەی دڵ ناسراوە،هۆشدایکردنەوەکە لە ڕێگای سەردانیکردنی شوێنەکان بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپ و سیمینار.
لەدەستدان و بەفیڕۆدانی خۆراک بە نزیکەیی یەک لەسەر سێی ئەو خۆراکانە مەزەندە دەکرێت کە بۆ خواردنی مرۆڤ لە ئەمریکادا دانراوە. کاتێک خواردن فڕێ دەدرێت، هەموو…
لە سەرانسەری جیهاندا، نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەو خۆراکانەی کە بۆ خواردنی مرۆڤ بەرهەم دەهێنرێن، لە کێڵگێکەوە بۆ مێزێکی تر لەدەست دەچن یان بەفیڕۆ دەچن، کە دەکاتە نزیکەی یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن تۆن لە ساڵێکدا. Covid-19 لاوازییەکانی لە سیستەمی خۆراکەکانماندا ئاشکرا کردووە و پێویستی چارەسەرکردنی لەدەستدان و بەفیڕۆدانی خۆراک (FLW)ی بەرزکردووەتەوە، چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و چ لەسەر ئاستی جیهانی.
مانگی ئۆکتۆبەر مانگی کێڵگە بۆ قوتابخانەیە! پرۆگرامی کێڵگە بۆ قوتابخانەی USDA یارمەتی قوتابخانەکان دەدات خۆراکە ناوخۆییەکان بخەنە ناو بەرنامەکانی ژەمەکانەوە و پشتگیری لە پەروەردەی خۆراک و کشتوکاڵی ناوخۆیی دەکات لە ڕێگەی یارمەتییەکان، لێکۆڵینەوە و یارمەتی تەکنیکی. کەمتر پاشماوەی پلێتەکان ڕەنگە سوودێک بێت بۆ ئەو قوتابخانانەی کە کێڵگە بۆ قوتابخانە جێبەجێ دەکەن. بەپێی توێژینەوەی خۆراک و تێچووی ژەمەکانی قوتابخانە لە ساڵی ٢٠١٩ (SNMCS)، نزیکەی لەسەدا ٢١ی کالۆری بەردەست لە نانی نیوەڕۆی قوتابخانەکاندا بەفیڕۆچووە – لەسەدا ٣١ی سەوزە و لەسەدا ٤١ی شیر لە سینی نانخواردنی نیوەڕۆ فڕێدراوە. بەڵگەکانی SNMCS ئاماژە بەوە دەکەن کە بەشداریکردن لە پرۆگرامی کێڵگە بۆ قوتابخانە پەیوەندی هەبووە بە ڕێژەیەکی کەمتری بەفیڕۆدان بۆ کالۆری لە پرۆگرامی نانی بەیانی قوتابخانە، و بەشداریکردنی زیاتر لە پرۆگرامی نیشتمانی نیوەڕۆی قوتابخانە.
دارەکان ڕزگار بکە ژیان ڕزگار بکە ئەگەر دارێک ڕزگار بکەیت، ژیانێک ڕزگار دەکەیت. ئەگەر دارێک بچێنیت ژیانێک دەچێنیت. دارەکان دیمەنێکی باش دەبەخشن؛ لە زەوی لەناویان مەبە کتێب. بیر لە مەودای دوور بکەرەوە، مەهێڵە دارەکان بکەون! کاتێک دارەکان ڕزگار دەکەیت، زۆر زیاتر پاشەکەوت دەکەیت هەروەها وەک ڕووەک و ئاژەڵەکان.